گەشتیارێک بەهۆى کەوتنە خوارەوە لە سەیرانگایەکى ئامێدى گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ لە چوارەم رۆژى جەژنى قورباندا گەشتیارێک لە بەرزایی سەیرانگاى گەلى شێرانە-ى سنوورى ئامێدى کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، قوربانییەکە گەشتیارێکى تەمەن 28 ساڵى لە نەتەوە عەرەبە و، دواى رووداوەکەش تەرمەکەى بۆ پزیشکى داد گوازراوەتەوە.