زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر روونکردنەوە لەبارەى کۆچى دوایی خوێندکارێکى دەدات

زانکۆى سەڵاحەدین روونکردنەوە سەبارەت بە گیانلەدەستدانى ئەو خوێندکارە دەدات کە وا بڵاوکرایەوە دوای راوێژکردن بە ژیریی دەستکرد و بەکارهێنانی جۆرە دەرمانێک کۆچی دواییکردووە.

دوێنێ خوێندکار (زەکەریا سەلمان) خوێندکارى قۆناغی دووی بەشی رووپێوان لە کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین کۆچى دواییکرد و، دواتر وا بڵاوکرایەوە کە پاش راوێژکردنى لەگەڵ ژیریی دەستکرد، پێشنیارى دەرمانێکى بۆ کردووە، بە ماوەیەک پاش خواردنى دەرمانەکە گیانیلەدەستداوە.

راگەیاندنى زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و قسەکردن لەگەڵ (سەلمان خدر) باوکى خوالێخۆشبوو، رەتیکردوە کوڕەکەیان بە هۆکاری راوێژکردن بە ژیریی دەستکرد و خواردنی دەرمانی هەڵە کۆچی دوایی کردبێت.

باوکى ئەو خوێندکارە روونیشیکردەوە، کوڕەکەی جاروبار فشارى خوێنى دادەبەزی و ئەوانیش بۆ نۆرینگەیان دەبرد و چاکدەبووەوە، بەڵام ئەمجارە دابەزینى فشارەکەى بووە هۆکارى کۆچى دواییکردنى، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوى زانکۆکەدا هاتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share