نێردەی عێراق بۆ حەج لە سعودیە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

نێردەی عێراق بۆ حەج بۆ ساڵی سێیەم پلەی یەکەمی لە سعودیە بەدەستهێنا.

دەستەى حەج و عومرەى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێردەى عێراق بۆ حەج پلەى یەکەمى لەلایەن وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیەوە پێدرا، وەک باشترین نێردە کە خزمەتگوزارى پێشکەش بە حاجییەکانى کردووە.

بۆ ساڵى سێیەمە لەدواى یەک کە نێردەی عێراق ئەو خەڵاتە وەربگرێت و سامى مەسعودى، سەرۆکى دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئەو خەڵاتەى وەرگرتووە کە بە “لەبەیتم” ناسراوە.

لەبارەی خەڵاتەکەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “ئەمە ناوبانگێکی باش بۆ وڵاتەکەمان تۆماردەکات و وادەکات شانازی بەم دەستکەوتە گرنگەوە بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share