وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 8 دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردووە بە پارەداركردنی بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی عێراق.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە كە وەزارەتەكە فەرمانگەی ژمێریاریی ئاگاداركردووە بۆ پارەداركردنی تایبەت بە مووچەی مانگی 8ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتەكە داوای لە هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین و دەستەی خانەنشینیی عێراق كردووە رێكارەكانی پێدانی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی بەكۆتابهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناکۆکیی نێوان پەرلەمانتارانی کورد و عەرەبەوە دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی بەهۆی ناکۆکی نێوان ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی فەتح بۆ…
Total
0
Share