کەشناسیی هەرێم: سلێمانی، هەولێر و دهۆک ئەمساڵ بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو فێنکترن

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمساڵ شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک ئەمساڵ بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو فێنکترن”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرمیی ساڵانی رابردووی سلێمانی، هەولێر و دهۆک زیاترە بە بەراورد بە مانگی ئایاری ئەمساڵ.

دەشڵێت، بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراوی ئەو سێ شارە 30 ساڵی رابردوو 42 پلە بووە لە مانگی ئایاردا، بەڵام ئەمساڵ بەرزترین پلەی گەرمیی تۆماركراو لە هەولێر 40 پلە، سلێمانی 39 پلە، دهۆك 40 پلەی سیلیزی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share