بەرگریی شارستانیی سلێمانی: لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون ئاگرکەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، “ئاگر لە شوقەیەکی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کەوتەوە”.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئاگر لە شوقەیەکی پرۆژەی نیشتەجێبوونی میکس تاوەر کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانرا بە کەمترین ماوە کۆنترۆڵبکرێت.

لەبارەی هۆکاری ئاگرەکە، ئارام عەلی وتی، تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نازانرێت و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

جگە لە زیانی ماددی، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی وایوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share