کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران هەیە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1 – 2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەی دووشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەرى تاوەبارانێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share