ئومێد خۆشناو: بودجەی عێراق وەك خۆی بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، بەداخەوە جەژنی ئەمساڵ سەرباری نیگەرانییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق، زوڵم و ستەم و نادادیی عێراق بەردەوامە.

راشیگەیاند،”بودجەی عێراق وەك خۆی بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە و لەهەمانكاتدا دەستوور پێشێلدەكرێت”.

پارێزگاری هەولێر جەختیكردەوە و وتیشی، “ئەو زوڵم و ستەمەی لە بەغدادەوە دەكرێت چیتر قبووڵ ناكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share