ئەندامانى باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکران

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەندامانى باندێکى لەشفرۆشى رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، شەوی رابردوو پێنج کەس (چوار کەس لە رەگەزی مێ بەنەتەوە عەرەب و یەک کەس لە رەگەزی نێر بە نەتەوە کورد) لەسەر بنەمای ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە هەشتی ساڵی 1988 دەستگیرکران.

دەشڵێت، دەستگیرکردنى باندەکە لەسەر بنەمای زانیاری و لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی رۆژئاوادا بووە.

پۆلیسى سلێمانى باسى لەوەشکرد، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەدا ئەنجامدرا و دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیرکرا، سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
Total
0
Share