هاتوچۆی هەولێر: بۆ جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

یەكێك لە بارهەڵگرەكان

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە، لەهەر چوار رۆژی جەژنی قوربان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە.

دەشڵێت، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروستنەبونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتیی گەشتیارانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەمەبەستی کارئاسانی بۆ کاری هاوڵاتییان و راپەڕاندنی کارەکانیان دوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا دەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share