د. فازڵ نەبی: گەشبینم دوای جەژن كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات و دەڵێت، “گەشبینم دوای جەژن كێشەی مووچە چارەسەردەبێت”.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێَراق رایدەگەیەنێت، گەشبینم دوای جەژن كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و ئەو نووسراوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق هەڵەی تێدایە.

وتیشی، “راگرتنی مووچە سیاسییە و دەتوانرێت لە رێگای دادگای فیدراڵییەوە ئەو نووسراوە رابگرێت و پێویسە تیمی ئێمە بچێتە بەغداد و ئەو گرفتە چارەسەربكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە كەركوك بەردەوام
لایەنێك “موزایەدەی سیاسی بە خوێنی گەنجی شارەكەوە دەكات”

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی كەركوك بەردەوامە، خۆپیشاندەران ناڕەزایی لەبارەی تێكدانی دۆخی شارەكە بۆ مەرامی سیاسی دەردەبڕن و دەڵێن، لایەنێكی سیاسی…
Total
0
Share