دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک لە پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دادگاکان و داواکاری گشتیی کردووە، لە ئەمڕۆوە هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە رێکەوتی 21 ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەندکرد، دوێنێ چوارشەممەش کۆپییەکی یاساکەی بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری نارد.
بەم هەموارە نوێیە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەردەکرێت.