پیاوێك لە فرانكفۆرت بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی

هاوڵاتییەك لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا، هێرشی كردە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی و بە چەقۆ برینداری كردوون.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەڵمانیا، ئەمرۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، پیاوێك لە نزیك یەكێك لە وێستگەكانی شەمەندەفەر لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی و بە چەقۆ برینداری كردوون.

پاش ڕوداوەكە پۆلیس بەخێرایی چووەتە شوێنی ڕوداوەكە، ناوچەكەی داخستووە و تۆمەتبارەكەشی دەستگیركردووە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان كە میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە بەشێك لە قوربانییەكان بە سەختی بریندار بوون.

پۆلیسی شارەكە ئاشكرایكردووە، ڕوداوەكە لە كاتژمێر 9ی بەیانی بەكاتی ناوخۆیی وڵاتەكە ڕویداوە، لێكۆڵینەوەشیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی بزانن هیچ پەیوەندییەك لەنێوان قوربانییەكان و تۆمەتبارەكە هەیە یان نا.

بابەتی پێشتر

کازمی لە ژێر فشارێکی زۆردایە بۆ پاشگەزبوونەوە لە گۆڕانکاریی فەرماندە ئەمنییەکان

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنووری نێوان عێراق و سوریا ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە

رۆژنامەی پۆلێتیکۆ بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەنگاریا لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە.…
Total
0
Share