راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەكانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش ئۆپەراسیۆنێكیان لە نزیك چیای حەمرین ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتییەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە بە شێوەیەكی خێرا و ورد و بێزیان ئەنجامدرا، توانرا ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە پێشینەی كاری تیرۆریان هەبووە و یەكێك لە گیراوەكان بەرپرسی كاری لۆجستی رێكخراوتی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بووە لە سنوورێكی دیاریكراو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ڕووبەڕووبونەوە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هێزەكانی دژەتیرۆر سنوور نازانن و لە هەرجێیەك مەترسیی پاشماوەكانی تیرۆریستان هەبێت، دژەتیرۆر و هاوبەشەكانی لەوێ ئامادەن و دەستێكی پۆڵایینین بەرەو ڕوویان و قەڵغانێكن بۆ پاراستنی ئاسایشی تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ئاگاداردەکرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایەتیی سلێمانی ئاگاداری کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دەکاتەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی…
Total
0
Share