بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی چوارباخ کەسێکیان دەستگیرکردووە کە مامەڵەی بە باڵندەوە کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لە گەڕەکی چوارباخ دەستگیرا بەسەر چەند باڵندەیەکی جۆراوجۆر کە لە لایەن هاوڵاتییەكەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە دەستگیرکراوە و باڵندەکانیش گەڕێندراونەتەوە سروشت.