بافڵ جەلال تاڵەبانی: مافی موسڵە بەهێزترین نوێنەری لە بەغداد هەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە شاری موسڵەوە وتارێکی پێشکەشی هاڵاتییان کرد و رایگەیاند، ئێمە عێراقێکمان دەوێت، کە سەربەخۆ بێت لە بڕیاردان، دەمانەوێت ئەو عێراقە دروستبکەین کە مام جەلال خەونی پێوە دەینی و ئەو هەمیشە بۆ یەکڕیزیی عێراق کاریدەکرد.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارەکەیدا رایگەیاند:

-زانکۆی موسڵ دەبێت زیاتر پێشبکەوێت و گەشەبکات.

-سەرۆکی حزبەکانی عێراق دەبێت لە زانکۆی موسڵ دروستببن.

-شانازی دەکەم بەوەی کە من کوردم، دەبێت بە رێبازی مام جەلال کار بکەین کورد نابێت بەس کورد بێت، تورک نابێت بەس تورک بێت، کریستیانەکان نابێت بەس کریستیان بێت، بەڵکو دەبێت عێراقی بین، موسڵاوی بین.

-باوەڕمان بەوەیە کە هەموو پێکهاتەکان بە ئاشتی بژین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق دەکات.

-نەینەوا شایەنی رێزە مافی خۆیەتی بەهێزترین دەنگی هەبێت لە بەغداد، هەموو بڕیارێکی ستراتیجی دەبێت لە عێراق بدرێت نەک لەملاو ئەولا.

-یەکەمجارم نییە بێمە موسڵ، بەڵێن بێت کۆتاجاریشم نابێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی كابینەیەكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو رێكبكەون

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە…
Total
0
Share