حکومەتی هەرێم لەسەر مووچە کۆدەبێتەوە

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەر و مووچەخۆران کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی لێخۆشبوونە لە پێشینەی هاوسەرگیریی كوڕ و كچی شەهیدان و گرێبەستی كارمەندانی حكومەت.
فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوان بوون پێش جەژن مووچەیان پێبدرێت و پێداویستییەکانیان بکڕن، بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسانی عێراق ئەوە روونادات و بڕیاردانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقیش لەسەر نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجنەکردنی مووچەو راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم راگیرا

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم رایدەگەیەنێت، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆمپانیاكەیانیان راگرتووە. كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دەستەی راگەیاندن…
Total
0
Share