بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، رێگای کەلار بۆ باوەنوور دەبێتە یەک ئاراستە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لەئێستادا رێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنوور لە (ملەی بەردەسوور) نێوان زانکۆی گەرمیان و گوندی بەردەسوور بەهۆی کارکردنەوە، جووت سایدەکە دەبێتە یەک ئاراستە.
دەشڵێت، سایدی هاتن بۆ ناو شاری کەلار لە نزیک گوندی بەردەسوور دادەخرێت و شۆفێریکردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر.