وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەردەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، لە گشتاندنێكدا بە ژمارە (10933)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە واژووی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 و ئەو رێككارانەی بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان پەیڕەو دەكرێن، بڕیاردرا بە بەخشینی رسووماتی داواكردنی پشتگیری بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان بەمەبەستی پێشكەشكردن بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندووق لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.