خەبات.. منداڵێك خنكا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنكا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە لە بوونی رووداوێكی خنكان كە منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات بەهۆی مەلەكردنییەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمی منداڵەكەیان دەرهێناوە و رەوانەی پزیشكی داد كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.…
Total
0
Share