لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای سەرەکیی عەربەت، نزیک گوندی خەراجیان، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا پرادۆ، شۆفێرەکەی بەخێراییەکی زۆر رۆیشتووە و بەهۆی ئەو خێراییە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە رێگا و ئاراستەی خۆی لایداوە، لە ئەنجامدا خۆی کێشاوە بە بەربەستی ئاسنینی نێوان هەردوو رێگاکە، پاشان پەڕیوەتەوە بۆ رێگای بەرامبەر و خۆیکێشاوە بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا ـ ئەکسێنت رەنگی سپی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو پێکدادانەوە، شۆفێری هۆنداکە گیانیلەدەستدا و سەرنشینی تەنیشت شۆفێری هۆنداکە و شۆفێری پرادۆکە، برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون و کەشف و هێڵکاری بۆ رووداوەکە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری خۆتان بۆ سەرمایەکی بەهێز ئامادەبکەن

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەدات. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share