ئەمڕۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستپێدەکات

ئەمڕۆ 28_ەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەژێر ناونیشانی “”با داهێنانەکان لە پێناو جوانی و بەها مرۆییەکاندا بن” 28ەمین خولی فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە تەلاری هونەر دەستپێدەکات و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

پێشتر د. ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەردەوام لە نوێگەریدایە ئەمساڵ میوانەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە، بەشداردەبن و پێشانگەی شێوەکاریی نێودەوڵەتی لەناو فێستیڤاڵەکەدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە پێشانگەی شێوەکاری، پێشانگەی کتێب و کاری دەستییش هەیە لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لەگەڵ ئاهەنگێکی گۆرانی، بە بەشداریی دوو هونەرمەندی گەورەی کورد، (ناسڕی رەزازی و ئەیوب عەلی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکەی هاوپەیمانی کوردستان لە سەڵاحەدین ڕەتدەکرێتەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ھەواڵی چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانی کوردستان کورسیی…
Total
0
Share