شارەزایەکی کەشناسی: بۆ ساڵی داهاتوو مەترسیی وشکەساڵی نەما

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان، وەرزی دابارینی داهاتووی 2025-2026، ئاستی دابارین بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، مەترسیی وشکەساڵی نییە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، چەندین دەزگای نێودەوڵەتیی کەشناسی، ئاماژە بە باڵادەستبوون و چالاکیی فەیسی نیوتڕاڵ دەکەن بۆ وەرزەکانی هاوین و پایز، بەڕای زۆرینەی دەزگاکانیش، دیاردەی ئێل نینۆ دواتر روودەداتەوە، بەوپێیەش ئەگەری روودانی دیاردەی لانینا بۆ وەرزی دابارینی داهاتوو نییه.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای پایزەوە، جیاوازیی وەرزەکە بەراورد بە پایزی ساڵی رابردوو بەدیدەکرێت و باشتر دەبێت، دواتر دۆخەکه بۆ ناو زستان و بەهار بەرەو باشیی زیاتر دەڕوات.

ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی لێکدانەوەی خۆی و نەخشە باوەڕپێکراوە جیهانییەکان، لەڕووی دابارینەوە، پایزی ئەمساڵ لە پایزی ساڵی رابردوو باشتردەبێت و وەرزەکانی دیکەش، زۆر باشتر دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: داوا لە خوێندکاران دەکه‌ین ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share