“سبەى بڕیار لەبارەى خەرجکردنى مووچەوە دەدرێت”

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت سبەى بڕیار لەبارەى خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بدرێت.

میدیایەکى نزیک لە یەکێتى لە زارى هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، سبەی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت بڕیار لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بدرێت.

چوارشەممەى رابردوو وەزارەتى دارایى عێراق هەرێمى کوردستانى لە راگرتنى خەرجکردنى مووچە بەهۆى تەواوبوونى پشکى هەرێم لە بودجەى گشتیی سێ ساڵەى عێراق ئاگادارکردەوە.

دواتریش وا بڵاوکرایەوە کە دواى هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رەزامەندیداوە لەسەر خەرجکردنى مووچە بە دوو مەرج، یەکەمیان بەشێوەى قەرز بێت و دووەمیش لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان هەرێم و ناوەند بۆ تاوتوێکردنى گرفتەکانى نێوان هەردوولا پێکبهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share