وتەبێژی یەکگرتوو بۆ محەمەد حاجی مەحمود: تۆمەت و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆمەتی خستووەتە پاڵیان و مافی خۆیشیانە رێکاری یاسایی بگرنەبەر.

سەڵاحەدین بابەکر لە پەیامێکدا نوسیویەتی، “بەداخەوە کاکە حەمە تۆمەتێکی خستووەتە پاڵمان، تۆمەت بەخشینەوە و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و زۆریشمان بیستووە و بە شیاوی وەڵاممان نەزانیوە، بەڵام پێمان ناخۆشە ئەو بەڕێزە بچێتە ئەو ئاستە”.

دەشڵێت، “لە وەڵامدا دەڵێین، ئەوە تۆمەتە و تەشهیرە و مافی خۆمانە رەدی بدەینەوە و رێکاری یاساییش بگرینە بەر بۆ گێڕانەوەی مافی خۆمان. حەقوایە لایەنی پەیوەندیداریش کە حکومەتە هەڵوێستی خۆی روونبکاتەوە و راستییەکە دەربخات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، رایدەگەیەنێت، “گوژمه‌ی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت”. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت بەڵام نازانین چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

 بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانرێت ئەمساڵ چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بەڵام نووسراو هاتووە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک…
Total
0
Share