لە پێشبڕکێیەکدا کە لە هیندستان بەڕێوەچوو، ئۆپاڵ سوچاتا چوانگسری-ی تایلەندی، نازناوی شاجوانی جیهانی بەدەستهێنا.
لەو پێشبڕکێیەدا، 107 خانم لە سەرانسەری جیهاندا بەشدارییانکردبوو، تێیدا ئۆپاڵ سوچاتای تایلەندی پلەی یەکەم و حەسیت دێرێجە ئەدماسۆ-ی ئەسیوبی، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
چوانگسری، تاجەکەی لە براوەی ساڵی رابردوو، کریستینا پێشکۆڤا وەرگرت.
جێی ئاماژە بۆکردنە، پێشتر چەند ناوێکی دیاری وەک، ئایشواریا ڕای (ساڵی 1994) و پریانکا چۆپرا (ساڵی 2000)، نازناوی شاجوانی جیهانیان بەدەستهێنابوو، کە هەردووکیان ئەکتەری هیندی بوون و دواتر ناوبانگێکی نێودەوڵەتییان لە پیشەسازیی فیلمدا بەدەستهێنا.