دۆناڵد ترەمپ: داوا لە وەزیری جەنگ دەکەم دۆسیەکانی پەیوەست بە بونەوەرە ئاسمانییەکان بڵاوبکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ داوا لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دەکات کە سەرجەم دۆسیەکانی پەیوەست بە بونەوەرە ئاسمانییەکان بۆ خەڵک ئاشکرابکرێن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە X نووسیویەتی، “لەسەر بنەمای حەز و داوای زۆرێک خەڵک، داوا لە وەزیری جەنگ، ئاژانس و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیوەست بەو بابەتە دەکەم، کە دەستبکەن بە پڕۆسەی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەندیدارن بونەرەوە ئاسمانییەکان، دەفرە فڕیوەکان و ژیانی بونەوەرەکانی دیکە لە دەرەوەی هەسارەی زەوی”.

دەشڵێت. “داواکارم هەر زانیارییەکی ئاڵۆز، هەستیار و گرنگ هەیە سەبارەت بەم بابەتە، بڵاوبکرێتەوە، خودا ئەمریکا بپارێزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share