لە ناوخۆی ڕۆما چی ڕوودەدات؟ سەرۆکایەتی یانە ناچارە بژاردەیەک بکات

لە ناوخۆی ڕۆما کێشە دروستبووە، ڕەنگە بە دوورخستنەوەی یەکێک لە دزیکۆ یان ڕاهێنەر چارەسەربکرێت

ئیدارەی نوێی یانەی ڕۆما لەپێناو هێورکردنی کێشە ناوخۆییەکان، ناچارن لە نێوان ڕاهێنەر و باشترین هێرشبەری یانەکەدا بژاردەیەک بکەن.

ماڵپەڕی فوتباڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا پاولۆ فۆنێسکای ڕاهێنەری پۆرتوگالی یانەی ڕۆما و ئیدین دزیکۆ دووچاری ئاستەنگی بوونەتەوە و کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە، تەنانەت لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر سپیزیا بە بڕیارێکی هونەری بەشداری بە هێرشبەرەکە نەکردووە و بە ئەنجامی (4-3) بردنەوەیان تۆمارکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، خێزانی فرێدکینی خاوەنی جێلاڕۆسی خوێندنەوەیان بۆ بارودۆخەکە کردووە، بەهۆی ئەنجامی کۆتا یارییەوە تێگەیشتوون کە نەبوونی دزیکۆ زیانی گەورەیان لێنادات، بەڵام لە ڕووی تەکنیکیەوە فرۆشتنی ڕاهێنەرەکە ئاسانترە.

حاڵی حازر سەرۆکایەتی گورگەکانی پایتەخت بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەنەوە بە دوورخستنەوە، یاخود فرۆشتنی یەکێک لە دوو جەمسەری کێشەکە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر سپیزیا، فۆنێسکا دزیکۆی لە پێکهاتەکانی دوورخستەوە

دزیکۆ بەهۆی بەرزی موچەکەیەوە کە (7.5 ملیۆن یورۆ)یە شکستیانهێناوە لە ئاڵوگۆڕکردنی بە کریستیان ئیریکسن، تەمەنە زۆرەکەشی کە زیاترە لە 30 ساڵ وایکردووە سەرنجی یانە گەورەکان ڕانەکێشێت، لە بەرانبەردا فۆنێسکا جڵەوی پێکهاتەکەی گرتووەتە دەست و لە ژووری جلگۆڕینەکان کەشێکی گونجاوی خوڵقاندووە.

فوتباڵ ئیتاڵیا دووپاتیدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕۆما بە کۆکردنەوەی 37 خاڵەوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی کالچیۆی گرتووە، بەڵام دوورخستنەوەی فۆنێسکا بە ئاسانتر و باشترین بژاردە دەزانن، پێیان وایە لە دوای ئەم راهێنەرە دەتوانن ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس دابین بکەن و یانەکە لە ڕووی ئەوروپیەوە بگەڕێننەوە چوارچێوەی گەورەکان.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بە بڕی 181 ملیۆن دینار شەقامێك ڕووناكدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share