سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە دڵنیاییەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت و پێشتر رێككەوتن لەسەر مووچە و بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە.
وتیشی،”یەكێتی سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و سەرجەم پەرلەمانتارانی لە بەغداد لە هەوڵدان ئەو كێشەیەی كە هەیە بۆ ئەم چەند مانگە چارەسەربكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلاكراوەتەوە و پێشتر ئەو كێشەیە سەریهەڵداوە و بە قەرز مووچە نێردراوە، دواتر لە پشكی هەرێم بڕدرا.