نیاز نەقشبەندی: هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لەناو حاجیانی هەرێم تۆمارنەکراوە

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم حاجیانی ئەمساڵی هەرێم بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شاری مەککە و هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.

نیاز نەقشبەنی رایگەیاند، سەرجەم حاجیانی ئەمساڵی هەرێم بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شاری مەککە رۆژانە لە خواپەرستی خۆیان ئەنجامدەدەن و دەگەڕێنەوە هۆتێلەکانی خۆیان و چاوەڕێدەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە واجباتەکانی حەج بکەن.

ئاشکراشیکرد، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لەناو حاجیان تۆمارنەکراون، سەرجەم تیمەکانمان بە شەو و بەرۆژ لە خزمەتیاندان، هیوادارین لە رۆژانی داهاتووشدا هەر وا بە خێر و خۆشی پرۆسەکە تێپەڕێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان: لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەک لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات سەبارەت بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان. هیوا…
Total
0
Share