سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سودانی پێشنیازی کردووە مووچەی مانگی پێنج بە قەرز بۆ هەرێم بنێرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، پەیوەندیى تەلەفۆنى لەنێوان هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرى کاتیی مووچەى مووچەخۆران ئەنجامدراوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشنیازیکردووە بەشێوەى قەرز واژوو لەسەر لیستى مووچەى مانگى ئایارى مووچەخۆران بکات، بەڵام پێویستە لیژنەى باڵا لەنێوان هەردوولا پێکبهێندرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى مووچە و داهاتەکان، تاوەکو گرفت بۆ مانگەکانى دواتر دروستنەبێت.
میدیایەکى نزیک لە یەکێتى لە زارى سەرچاوەکەوە باسى لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا بە رەسمی وەڵامى ئەو پێشنیازە نەدراوەتەوە و هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى رێککەوتنى سەرەتاى شوباتى ئەمساڵ، کە لەنێوان هەردوو وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمى کوردستان واژوو کراوە مامەڵە دەکات.