رێباز حه‌ملان: بڕیاری نەناردنی مووچە به‌سه‌ر ته‌یف سامى-دا سه‌پێنراوه‌

بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایدەگەیەنێت، ته‌یف سامى بڕیارى نه‌ناردنى مووچه‌ى به‌ ئیراده‌ى خۆى نه‌داوه‌، به‌ڵكو بەسەریدا سەپێندراوە.

رێباز حەملان، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند، کاتێک تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق نووسراوى ژمارە (14502)ى لە 28ى ئەم مانگە واژوو کردووە، لاى خەڵکى نزیکى خۆى وتوویەتى “زۆر ئیحراجم”، چونکە پێچەوانەى ئەو ئیمزایەیە کە لەگەڵ حکومەتى هەرێمدا کردوویەتى.

وتیشى، “تەیف سامى خۆى قەناعەتى بە نووسراوەکە نییە”.

نووسراوى ژمارە (14502) لە 28ى ئایار، لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە ئاراستەى هەرێم کرا و تیایدا راگەیەندرا کە چیتر بۆ ئەمساڵ پارەى مووچە رەوانەى هەرێم ناکرێت، بەهۆى تەواوبوونى پشکى هەرێم لە تەرخانکراوى بودجەى سێ ساڵیدا.

رێباز حه‌ملان روونیشیکردەوە، “ئه‌و بڕیاره‌ سیاسیه‌ و له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌سه‌ر ته‌یف سامى و محه‌مه‌د شیاع سودانى-دا سه‌پێنراوه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی…
Total
0
Share