مالیکى: وڵاتێک دەیەوێت 100 پەرلەمانتار بکڕێت و بۆ هەر یەکێکیان یەک ملیۆن دۆلار دەدات

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا رایدەگەیەنێت، وڵاتێک هێزێکى سیاسى راسپاردووە 100 پەرلەمانتار بکرێت و بۆ هەر یەکێکیان یەک ملیۆن دۆلارى تەرخانکردووە.

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وڵاتێکی دیاریکراو پەیوەندی بە هێزێکی سیاسییەوە کردووە و، داواى لێکردووە هەر پەرلەمانتارێک بە یەک ملیۆن دۆلار بکڕن.

وتیشى، وڵاتەکە بە هێزەکەى وتووە، “بڕۆ 100 پەرلەمانتار بکڕە 100 ملیۆن دۆلارت پێدەدەین، واتە ئیرادەى تەواوى میللەت و هەموو خەڵک بە 100 ملیۆن دەکڕن، ئەو کەسانەش ئەگەر خۆیان و هەڵوێستەکانیان بفرۆشن، ئەوکات پەرلەمان کۆنتڕۆڵ دەکەن”.

مالیکى ئەوەشى خستەڕوو، جوڵە و پلانى ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵکردنی پەرلەمانە، چونکە پەرلەمان گیانی پڕۆسەی سیاسییە.

باسى لەوەشکرد، ئەو کەسە نە سیاسییە و نە نیشتمانپەروەرە کە رێگە بە دەستێوەردانى دەرەکى و پارەى دەرەکى دەدات بۆ پرۆسەیەکى نیشتمانى و بنەڕەتى و ستراتیژى وەک هەڵبژاردن، بەڵام ئەمە بوونى هەیە و، داوای لە هاوبەشانى پرۆسەى سیاسى کرد کە رێز لە پێگە و هێز و هەڵوێست و پارتەکانیان بگرن، چونکە ئەوەى ئەو کەرامەتەیان لێدەکرێت، دواتر رێزیان ناگرێت، هەروەها پیلان و پڕۆژەى خۆى هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share