جێگرى سەرۆک ئەرکانى پێشمەرگە دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگه لە روونکردنەوەیەکدا دیاریکردنى فەرماندەى دەڤەرى سلێمانى رەتدەکاتەوە.

دەقى روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

سەبارەت به بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گوایە بەندە بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم کراومەتە فەرماندەی دەڤەری سلێمانی.

بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان رایدەگەیەنم، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی راستی نییە و تا ئێستا بەردەوامم لە کاری خۆم وەکو جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوکات فەرماندەی تێکۆشەر و قارەمان (لیوا روکن عومەر ساڵح) کە جێگە متمانەی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و تەواوی هێزى پێشمەرگەی کوردستانە وەکو فەرماندەیەکی دڵسۆز و خەمخۆر بەردەوامە لەسەر ئەرکەکەی وەک فەرماندەی هێزەکانی 70.

داواکارم لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە وردییەوە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاریدا بکەن و، رێگەنەدەن پەیج و سایتە بێ بنەماکان کاریگەرییان لەسەر دروستبکات.

لەگەڵ رێزمدا

لیوا روکن
رێبوار عەلی کەریم
جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگه

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەبا ئۆتۆمبێلێك لە قەزای سۆران ئاگریگرت. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share