کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن لە قەزای دوکان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دوکان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكەی دزی لێكراوە و بڕێك پارەی لێبردراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوكان لێكۆڵینەوە و

بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ر ، ع لەدایكبووی 1983 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share