نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وردبینیکردنی لیستی مووچە کۆتاییهاتووە و بەغداد هەر کات پارە بنێرێت هەرێم دەست بە دابەشکردنی دەکات.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنج بە شێوەیەکی خێرا و رێکوپێک نێردراوە و هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە تەنها خەرجکردنی پارەی مووچە و رۆتیناتەکانیەتی و ئەمەش کاتێکی زۆری ناوێت.

جەختیشیکردەوە، پێویستە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج رەوانەبکرێت، هەر کاتێک پارەکە تەمویل بکرێت، وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشکردنی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەی بۆ كەشوهەوای هەرێم.. بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی ساماڵ، پلەكانی گەرماش دادەبەزن. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share