بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە مافی مانەوە بە 100 هاوڵاتیی بیانی دەبەخشن و هەر کەسێکیش موڵکێک لە هەرێم بکڕێت بۆ سێ ساڵ مافی مانەوەی پێدەبەخشرێت.
رەئوف مەلیک موزەفەر بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، هەرکەسێکی بیانی موڵکێک لە هەرێمی کوردستان بکڕێت بۆ ماوەی سێ ساڵ مافی مانەوەی پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسەکە وەبەرهێنان لە هەرێم بکات، بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵ مافی مانەوەی پێدەدرێت، بەبێ ئەوەی جیاوازی لە نێوان وڵاتەکاندا بکەین.
جەختیشیکردەوە، رۆژانە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان مافی مانەوە بە 100-120 هاوڵاتیی بیانی دەبەخشرێت.