بۆ جەژن بڕیارێكی گرنگ دەركرا و چەند رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی جەژنی قوربانەوە، وەزیری خوێندنی باڵا چواردە رۆژ پشوو بۆ خوێندكارانی دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆری میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز و لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد بڕیاریدا خوێندكاران لە رۆژی 30ـی5ـی 2025 دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان تا 13ـی-6ـی 2025 بۆ ماوەی 14 رۆژ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ماوەیەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژماردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share