كەمێك پێش ئێستا سعودیە بڵاویكردەوە كە 6-6-2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.
لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە بڵاویكردەوە هیلالی مانگی زیلحیجە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە روانگەی تەمیر لە سعودیە بینراوە.
دادگای باڵای سعودیە رایگەیاندووە، مانگ بینراوە و سبەینێ چوارشەممە 28ی ئایار دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی زیلحیجە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 5ی حوزەیران وەستانە لە كێوی عەرەفە و رۆژی هەینی 6ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.