بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ئەنجامی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ پارتی و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.