یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ عەرەبستانی سعودیە چاودێریی بینینی مانگ دەکات و یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکات.

دادگای باڵای سعودیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرانسەری سعودیە چاودێریی بینینی مانگ دەکەین.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان لە هەر شوێنێکی وڵاتەکەوە بن، چاودێریی بینینی مانگ بکەن، ئەگەر توانیان بیبینن بە زووترین کات پەیوەندی بە نزیکترین دادگای ناوچەکەیانەوە بکەن بە مەبەستی شاهیدی دان بە بینینی مانگ.

ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ توانرا مانگ ببینرێت سبەینێ چوارشەممە دەکاتە 1 ی مانگی زولحجە و رۆژی 6 ی حوزەیران دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، بە پێچەوانەوە ئەگەر نەتوانرێت مانگ ببینرێت، رۆژی 7 ی حوزەیران دەکرێتە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان.

بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ سعودیە پێشوازی لە دوو ملیۆن و 833 هەزار و 164 حاجی کردووە کە لەو ژمارەیە 221 هەزار و 854 حاجیان لە ناوخۆی وڵاتەکەوەن و ئەوانی دیکە لە 200 وڵاتی جیاوازەوە روویان لە سعودیە کردووە.

بە گشتیی رێورەسمی رەسمی حەج لە هەشتی زولحجە دەستپێدەکەن و تا 13 ی هەمان مانگ بەردەوامدەبن و لە رۆژی دواترەوە حاجیان دەست بە گەشتی گەڕانەوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی: پرد و رێڕەوە ئاوییەكانی بازیان پاككرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، پرد و رێڕەوە ئاوییەكانی سنووری قەزای بازیان پاککرانەوە تاوەكو لەكاتی بارانباریندا لافاو دروستنەبێت.…
Total
0
Share