وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت سبەی سێشەممە سعودیە بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بدات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان پشت بە زانیاریی ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی نابەسترێت، بەڵكو سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات.
وتیشی، “ئەگەر رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی زی الحجە بوو ئەوا 9ی زی الحجە وەستان لە كێوی عەرەفە دەبێت و رۆژی دواتر یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە”.