بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆكانیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بگەنە ئەنجام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا پرسەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنەكان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا كرایەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا و سەرۆك بافڵ وتی، “دیدگای هاوبەشیی حكومڕانی داڕێژراوەتەوە كە دەبێتە بەرنامەی كاری كابینەی داهاتوو و هیوادارین وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆكانیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بگەنە ئەنجام”.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share