بانکی رەشید داوا لە لقەکانی دەکات، شایستەی دارایی جووتیاران خەرجبکەن.
بانکەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “سەرجەم لقە دیاریکراوەکانمان ئاراستە دەکەین بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران، کە حکومەت بەروبوومەکانی لێوەرگرتوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەی خەرجکردن بەپێی خشتەیەکی رێکخراو و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە شایستە داراییەکان بەئاسانی دەگەیەندرێتە جووتیاران”.
داواش لە جووتیاران دەکات، سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن لە پارێزگاکان و بەڵگەنامەی پێویست لەگەڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئەوەی بە خێرایی پارەکانیان وەربگرن.