هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە سنووری قەزای بەردەڕەش کەسێک کە پیشەی مامۆستایە بە رووداویهاتوچۆ گیانیلەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەر شەقامی سەرەکیی ناحیەی رۆڤیا بۆ قەزای بەردەڕەش، نزیک گوندی جوجەر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا.
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە، کەسێک بەناوی مەڕوان ساڵح، کە پیشەی مامۆستایە گیانیلەدەستدا.
باس لەوەشدەکات، مەڕوان تەمەنی 42 ساڵە و باوکی چوار منداڵە.
