هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، “لە ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاریی سەر بەقەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما لە نزیک ناوچەی پیشەسازی کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە وەرگەڕا، لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.
دەشڵێت، بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

