كارەبای سلێمانی: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كارەبای دوو قەزا و چوار ناحیە دەبێتە 24 كاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پاش تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، كارەبای دوو قەزا و چوار ناحیە دەبێتە 24 كاتژمێری.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، پاش تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پڕۆژەی رووناكی، تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری قەزای چوارتا، ناحییەکانی سیتەک، زەلان، باسنێ، قەزای ماوەت و گوندەکانی دەوروبەری، ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەری، كارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنجشەممەی رابردوو کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەوروبەری، ناحیەی عەربەت و گوندەكانی دەوروبەری، ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری، کارەبایان بووە 24 کاتژمێری.

لەبارەی ئاماری سوودمەندبووانی پرۆژەی رووناکی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، بەگشتی لە پارێزگای سلێمانی372  هەزار هاوبەشی کارەبا و  یەک ملیۆن و 500,000 هاوڵاتیی سلێمانی لە پڕۆژەی رووناكی سوودمەند بوون و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی 602 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەكانی سەر كۆرمۆر: ‏پێویستە ئەمریكییەكان و وەبەرهێنەرەكان پابەندی بنوێنن

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی هێرشەكانی سەر كۆرمۆر لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوێنەری ئەمریكا قسەی…
زیاتر ببینە

کارنامەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەگەڵ بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتتر لە دۆسیەی مافە دەستوورییەکاندا، شایستە داراییەکان، لایەنە…
Total
0
Share