بەرگریی شارستانیی دهۆک رایدەگەیەنێت، ژنێک کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو رزگارکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بڵاویکردەوە، کاتژمێر 07:56 خولەکى بەیانیی ئەمڕۆ رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوورى دهۆک روویدا.
دەشڵێت، بەهۆى رووداوەکەوە ژنێک کە لە ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو، لەلایەن تیمەکانیانەوە دەرهێنرا و رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتن کرا.

