لە بازیان تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کەسێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە بازیان راگەیاند، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کەسێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كەسی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ناوی ( س ، أ ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی: هەوڵی جددی بدرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە

راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئابی 2025…
Total
0
Share