نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد

بڕیارە سبەینێ وەفدێکی تەکنیکی لە هەرێمەوە لیستی مووچەی مانگی پێنج بگەیەنێتە بەغداد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە وەزارەتەکان لە ناردنی لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی دواکەوتن، رۆژی پێنجشەممە نەتوانرا لیستی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەبکرێت و بۆ بەغداد بنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ وەفدێکی تەکنیکی لە هەرێمەوە دەچنە بەغداد و لیستی مووچەی مانگی پێنجش رادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەکەن بە مەبەستی پێداچوونەوە.

جەختیشیکردەوە، وەفدەکە لە بەغداد دەمێننەوە، هەر تێبینییەک لە لیستی مووچەدا هەبێت چارەسەری دەکەن تا ئەو کاتەی وردبینیکردنی تەواودەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سبەینێ دەستدەکرێت بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی رانیەی خۆشەویست

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورددا، دەستدەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری…
Total
0
Share